نه‌وزاد هادى: رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌ولێر كۆمه‌ڵايه‌تى بوون و زۆربه‌يان له‌سه‌ر قه‌رز بوون
دیاردەی بەکارهێنانی چەک لە هەولێر کۆنترۆڵکراوە
K24 – هه‌ولێر:
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەمیانی بەشداریکردنى لە به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی کوردستان24دا رایگەیاند، دیاردەی بەکارهێنانی چەک لە هەولێر کۆنترۆڵکراوە.
پارێزگارى هه‌ولێر گوتيشى: ئەو رووداوانەی، کە لە ماوەی رابردوودا روویاندا بەشی زۆریان کۆمەڵایەتی بوون و لەسەر بابه‌تی قەرز بوون.
نه‌وزاد هادى روونيشيكرده‌وه، هه‌ردوولايه‌نى كێشه‌كان ناسراوون و ده‌زانرێت هۆكارى كێشه‌كان كۆمه‌ڵايه‌تى و قه‌رز بووه و رێككارى ئه‌منى به‌رامبه‌ريان گيراوه‌ته به‌ر.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هيچ ديارده‌يه‌كى چه‌كدارى و تاوان له شارى هه‌ولێر نييه.