بە ڤیدیۆ: گایەک ماتادۆرێک لە مەرگ نزیک دەکاتەوە

پێشتر چاوێکیشی لەدەستداوە

K24 - هه‌ولێر:

ماتادۆرێک (رمبازی وەرزشی گاکوژی) کاتێک رمەکەی ئاراستەی گایەک دەکات، دەکەوێت. گاکەش ئەو هەلە دەقۆزێتەوە و هێرشدەکاتە سەری.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیل، خوان خۆزێ پادیلای تەمەن 45 ساڵ، لە ساڵی 2011 بەهۆی ئەنجامدانی هەمان یاری، لە لایەن گایەکەوە هێرشکراوەتە سەری و چاوێکی لەدەستداوە، بەڵام هەر کۆڵی نەداوە و بەردەوام بووە لەو جۆرە یارییە.

ئەم ماتادۆرە ئیسپانییە ئەمجارە نزیک بوو ژیانی لەدەستبدات چونکە گاکە بە شاخەکانی سەری برینداکرد، خۆ ئەگەر برینەکەی قوڵتربوایە ئێستا ژیانی لە پێناو کوشتنی گاکان لەدەستدابوو.

گاکوژی یەکێکە لە وەرزشە کێشە لەسەرەکان بەوەی بێرەحمانە گاکان بۆ چێژ و خۆشی ماتادۆر و ئامادەبووان دەکرێنە قوربانی، بەهۆی ئەوەش ئەو جۆرە وەرزشە خوێناوییە لە وڵاتانی ئیسپانیا، پورتوگال، فرەنسا و چەند وڵاتێکی باشووری ئەمەریکا ئەنجامدەدرێت، رەخنەگران و ئاژەڵ دۆستان داوای قەدەغەکردنی دەکەن.  

H.J