سهرۆك بارزانی: پێویسته لهسهر بنهمای ئهو 3 پرهنسیپه حكوومهتی عێراق پێكبهێندرێت
سهرۆك بارزانی: بۆ دووباره نهبوونهوهی ههلهكانی رابردوو پێویسته ئهو 3 پرهنسیپانه جێبهجێ بكرێن
K24- ههولێر:
ئهمرۆ دووشەممە 9ـی 7ـی 2018 له دیدارێكی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بڕێت مەكگورك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندێكی یاوەری لە سەلاحەددین، گفتوگۆ لهبارهی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە، بارودۆخی سووریا و نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش سیاسەتی وڵاتەكەی لەمەڕ گۆڕانكارییە هەرێمایەتی و دەولییەكان و ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی سووریا خستەڕوو.
له دیدارهكهدا كه دۆگڵاس سلیمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كین گرووس، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادهیبوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.
سهرۆك بارزانی دووپاتیكردەوە، لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی هەڵەكانی ڕابردوو و گەییشتن بە شەراكەتی ڕاستەقینە، پێویستە هاوپەیمانێتییەكی هەمە لایەنە لەسەر بنەمای "شەراكەت، تەوافوق و هاوسەنگی" بە هەموو وردەكارییەكانییەوە دروست بكرێت و میكانیزم و سەقفی زەمەنیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دابنرێت، بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكان هەست بەوە بكەن، كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریكن، هەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەشدا حكوومەت پێكبهێنرێت.
لە بەشێكی دیكهی ئەو كۆبوونەوەیەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان، جهختیشی كردهوه، دەرفەتی زۆر بۆ كاری هاوبەش هەیە، لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و متمانە.
H.B
