لایه‌نه ناڕازییه‌كانی كه‌ركووك ده‌مكوت ده‌كرێن
خۆپیشاندان له‌شاری كه‌ركووك قه‌ده‌غه‌كرا
K24- هه‌ولێر:
مه‌عه‌ن ئه‌لسه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزه عێراقییه‌كان له‌شاری كه‌ركووك ئاشكرایكرد، به‌هۆی بارگرژی دۆخی ئه‌منی له سنووری ئه‌و پارێزگایه، به بڕیارێكی سه‌ربازی سه‌رجه‌م ئه‌و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانانه قه‌ده‌غه‌كراون، كه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن سازده‌كرێن.
سه‌عدی دووپاتیكرده‌وه، دوای هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان له‌و بڕیاره ئاگادار كردۆته‌وه، كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی نابێت خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه سازبكرێن. گوتیشی: "له‌م دۆخه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن خۆیان به پاراستنی خۆپیشانده‌رانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن و ئه‌ركه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌یان كه زۆر له خۆپیشاندانه‌كان گرنگترین، به‌لاوه بنێن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تائێستا ئه‌نجامه‌كانی هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه، بۆئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدرێت، هێشتا چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش ماوه كه ئه‌و پرۆسه‌یه لێیان به‌رده‌وامه".
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له شاری كه‌ركووك ده‌ستیپێكرد و، به‌ر له دوو رۆژ كۆتاییهات، به‌ڵام تائێستا كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی رانه‌گه‌یاندووه.
قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندانیش له كه‌ركووك له‌كاتێكدایه، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه تێكچووه و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرش و كرده‌وه‌ی رفاندن و ته‌قینه‌وه روو ده‌ده‌ن، ده‌گوترێت كه هێزه عێراقییه‌كان توانای كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌ماوه، بۆیه زۆربه‌ی پێكهاته و لایه‌نه‌كانی ئه‌و ناوچانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
H.B