ڤیدیۆ.. "مه‌سیح" له‌عێراق ده‌ستگیركرا
خۆی به یه‌سوع ناساند به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئاسمان نه‌ترسان و ده‌ستگیریانكرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ر به ئاسایشی نیشتیمانی له شاری به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، "دوای رۆژێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق، باسم هاشم جه‌بر، ئه‌و ته‌جاله‌ی كه له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا خۆی به حه‌زره‌تی یه‌سوع ناساندبوو و گوتبووی، من له‌پێناو مرۆڤایه‌تی گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی، له‌شاری به‌غدا ده‌ستگیركرا".
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق بڵاوبووه‌وه، تێیدا كه‌سێك به‌ناوی باسم هاشم جه‌بر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و حه‌زره‌تی مه‌سیحه و له‌پێناو مرۆڤایه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی.
ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه كه كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون بانگه‌شه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی.
ئه‌و پیاوه‌ی كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و، ماڵپه‌ڕی كودستان 24ـیش خوێنه‌ره‌كانی له‌و گرته‌یه بێبه‌ش نه‌كرد، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت، "من ناوم "باسم هاشم جه‌بر"ـه، به‌ڵام ئه‌م ناوه ته‌نیا له ژیانی سه‌ر دونیا تۆماركراوه و كه‌سایه‌تیه راسته‌قینه‌كه‌م بریتییه له "حه‌زره‌تی یه‌سوع مه‌سح"".
هه‌روها له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا، كه‌سێكی دیكه كه وێنه و ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه و ته‌نیا ده‌نگی ده‌بیسترێت، پوخته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و كه‌سه پیشكه‌ش ده‌كات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه حه‌زره‌تی یه‌سوعه و بۆ هه‌موو ئاینه‌كان به‌بێ جیاوازی نێردراوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی.
هه‌رچی ئه‌و كه‌سه‌شه كه خۆی به یه‌سوع ده‌ناسێنێت، ده‌ڵێت: "من له عێراق له به‌غدای كه‌رخ بۆتان ده‌ركه‌وتمه‌وه.. ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی من ره‌حمه‌تێكه بۆ جیهان.. خودا منی بۆ ئێوه ناردووه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی بۆئه‌وه‌ی زه‌وی پڕ بكه‌م له دادپه‌روه‌ری و خێر و به‌ره‌كه‌ت، هه‌روه‌ك سته‌مكاری و نادادپه‌روه‌ری و نه‌هامه‌تییه‌كانتان بڕه‌وێنمه‌وه، داوا له هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌كان"ئیسلام، یه‌هودی، مه‌سیحی و هتد" ده‌كه‌م، به‌ده‌م بانگه‌شه‌ی منه‌وه بێن، من بۆ ئێوه نێردراوم".
H.B