به ڤيديۆ.. گه‌وره‌ترين تيمساحى ئوستراليا راوكرا
درێژى تيمساحه‌كه 4 مه‌تر و 70 سانتيمه‌تره
K24 – هه‌ولێر:
دواى هه‌شت ساڵ له راوه‌دوونانى، كارمه‌ندانى ناوچه‌يه‌كى سرووشتى پارێزراوى باكوورى ئوستراليا توانيان، تيمساحێكى 600 كيلۆگرامى راو بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى ئوسترالى، بڵاويكرده‌وه، درێژى تيمساحه‌كه 4 مه‌تر و 70 سانتيمه‌تره.
بۆ يه‌كه‌مجار ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌و تيمساحهيان له 2010 له رووبار‌ى كاترين بينى بوو.
پزيشكانى تايبه‌ت به ئاژه‌ڵ، ده‌ڵێن: ته‌مه‌نى ئه‌و تيمساحه ده‌گاته 60 ساڵ.
جۆن بۆرك، سه‌رۆكى ئه‌و تيمهيه، كه هه‌شت ساڵه به‌دواى ئه‌و تيمساحهدا ده‌گه‌ڕێت، رايگه‌ياند، له هه‌شت ساڵى رابردوودا، چه‌ندين رێگه و شێوازمان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تيمساحه راو بكه‌ين. كاتێكيش ئه‌ومان دۆزييه‌وه تووشى شۆك بووين.
سه‌رۆكى به‌شى ژيانى وشكانى له وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و گه‌شتوگوزارى ئوستراليا رايگه‌ياند، ئه‌وه گه‌وره‌ترين تيمساح بووه له رووبار‌ى كاترين راو كرابێت.
ئ.ر
NT Parks and wildlife have caught the biggest croc in Katherine to date. Rangers have been chasing the 4.71 m saltie for 10 years. pic.twitter.com/EfL3JIXhFr
— Roxanne Fitzgerald (@rfitz18) ٩ يوليو ٢٠١٨