له سه‌رگه‌ڕان و دووبز 500 گوند رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ته‌عريب بوونه‌ته‌وه
داوا لە حکومەتی هەرێم و مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ده‌كرێت چارەیەک بۆ ئەم کێشەیان بدۆزنەوە
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان هۆشداری لە شاڵاوێکی تەعریبکردنەوەی گوندەکانی سنووری سەرگەڕان و دووبز دا و رايگه‌ياند، 500 گوندی ئەو سنوورە مەترسی تەعریبکردنەوەيان لەسەرە.
لوقمان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەر پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک هەزاران عەرەبی هاوردەی لە سنووری دووبز و سەرگەڕان نیشتەجێ کردووە و پڕ چەکی کردوون.
ئاشکراشيكرد، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لە نوێترین هەوڵیدا بۆ تەعریبکردنەوەی گوندەکانی سنووری دووبز و سەرگەڕان، لەسەر سکاڵای عەرەبێکی هاوردە بڕیاری داچاندنى زەوییەکانی راگرتووە تاوەکو کێشەکانی موڵکداری چارەسەر دەکرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر وا بڕوات ئەمە لە ئایندە لەسەر سکاڵای هەر عەرەبێکی هاوردە پرۆسەی داچاندن لە گوندە کوردییەکان رادەگیرێت.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان هەروەها ئاشکراشی کردووە، 500 گوندی ناوچەکانی دووبز، سەرگەڕان، پردێ، حەسار، شوان، لەیلان، ترکەلان، داقووق و تۆپزاوە مەترسی تەعریبکردنەوە و دەرکردنی کوردیان لەسەرە.
ناوبراو داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کردووە چارەیەک بۆ ئەم کێشەیان بدۆزنەوە.
له‌و باره‌يه‌وه، گۆران عه‌بدوڵڵا، چاودێرى سياسى تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، "له دواى رووداوه‌كانى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵمه‌تێكى ته‌عريب و ته‌شه‌يوع له كه‌ركووك به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رقافڵه‌ى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش، راكان سه‌عيد پارێزگارى به وه‌كاله‌تى كه‌ركووكه".
ئه‌و چاودێره، گوتيشى: "ئه‌و پارێزگاره هه‌نده‌ى هه‌وڵى گۆڕينى ديموگرافياى شاره‌كه ده‌دات، به هيچ شێوه‌يه‌ك سه‌رقاڵى به‌ڕێوبردنى ئيداره‌ى شاره‌كه نييه و به ده‌ستێكى سياسى له رێى دانانى ئه‌و پارێزگاره‌وه به وه‌كاله‌ت هه‌وڵى زيادكردنى رێژه‌ى عه‌ره‌ب ده‌درێت له شاره‌كه".
گۆران عه‌بدوڵڵا له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر (08:00)ى كوردستان24 ئه‌وه‌شى گوت: "17 هه‌زار و 640 خێزانى عه‌ره‌بى ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، كه پێشتر بۆيان نه‌بوو له سه‌نته‌رى شار نيشته‌جێ بن، ئێستا هێنراونه‌ته چه‌قى كه‌ركووك و كارتى زانيارييان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر ده‌زگا ئه‌منييه‌كان نه‌يانده‌هێشت ئه‌وان بێنه شاره‌كه‌وه و ئێستا كارتى زانياريان بۆ كراوه. له‌و ژماره‌يه‌ش 3 هه‌زار و 24 خێزان له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك هێنراونه‌ته كه‌ركووك".
روونيشيكرده‌وه، "له هه‌مووى مه‌ترسيدارتر ئه‌وه‌يه كارتى نيشتيمانيان بۆ درووست ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كارته‌ى هه‌بێت هه‌موو مافێكى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگايه و ئه‌مه پيلانێكى راكان سه‌عيده بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو و ئه‌مه چڕكردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى ته‌عريب و ته‌شه‌يوعى پارێزگاكه‌يه".
ئاشكراشيكرد، "گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگه‌كان كه له چه‌قى شاره و موڵكدارى كه‌سى له‌سه‌ر هيچ كه‌سێك نييه، به بڕيارێكى شيعه‌كان پارچه پارچه كراوه و دراوه به رێكخراوى به‌در و عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق و به‌سه‌ر چه‌كدارانياندا دابه‌شيان كردووه و بۆ ره‌وايى دان به كاره‌كه‌يان حوسێنييه‌ى شيعه‌كانيان له ناو ئه‌و خانووه زياده‌ڕۆييانه درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت نه‌توانێت هيچى به‌رامبه‌ر بكات".
ئه‌و چاودێره سياسييه ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له فه‌رمانگه‌كانيش ته‌عريب ئه‌نجامدراوه و ئامارى مه‌ترسيدار له باره‌ى ته‌عريب له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تدا له‌به‌ر ده‌ستدان.
ئ.ڕ