سلێمانی هۆشداری ته‌قینه‌وه‌ی تانكی به‌نزین ده‌داته شۆفێران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی: پێویسته رۆژانه 2 تا 3 جار قه‌پاغی تانكیی به‌نزین بكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌داته شۆفێران، كه رۆژانه 2 تا 3 جار قه‌پاغی تانكی به‌نزینی ئۆتۆمۆبیله‌كانیان بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو روو نه‌دات و سه‌رنشینان و شۆفێران له مه‌ترسی ته‌قینه‌وه و گڕگرتنی ئۆتۆمۆبیله‌كانیان پارێزراو بن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ژیانی سه‌رنشینان و شۆفێران و پارێزگاریكردن له ئۆتۆمۆبیل و ماتۆڕسكلهكان له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو، پێویسته شۆفێران له‌ماوه‌ی شه‌و و رژێكدا 2 تا 3 جار قه‌پاغی تانكی به‌نزینی ئۆتۆمۆبیله‌كانیان بكه‌نه‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌یه كه به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما بووه‌ته هه‌ڵم و له‌ناو تانكی به‌نزین په‌نگی خواردۆته‌وه، تاوه‌كو به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر دیواری تانكه‌كه درووست ده‌كات، نه‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌مدواییانه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، تانكی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ندێك له ئۆتۆمۆبیله‌كان گڕیانگرتووه.
H.B