به‌هۆی سووتانی پاسێك له سنه 13 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
به ڤیدیۆ.. تانكه‌ره‌كه سووته‌مه‌نی عێراقی هه‌ڵگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی سووتانی پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر، له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 13 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، له‌و كاته‌ی پاسه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه راوه‌ستاوه،تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌ن خۆی پێدا كێشاوه، به‌هۆیه‌وه‌ش پاسه‌كه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی دیكه سووتاون.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانیش، كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، به درێژایی نزیكه‌ی 200 مه‌تر، رێگاكه گڕی لێهه‌ڵده‌ستێت و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر رێگاكه‌ش سووتاون.
رووداوه‌كه شه‌وی رابردوو له نزیك ته‌رمینالی سنه، له شه‌قامی "دكتۆر حوسێنی" روویداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تانكه‌ره‌كه نه‌وتی عێراقی هه‌ڵگرتووه.

ا. م