ته‌رمى خوشك و برايه‌كى به‌ساڵاچوو له خانه‌قين دۆزرايه‌وه
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌رمى خوشك و برايه‌كيان له ماڵى خۆيان دۆزيوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له قه‌زاى خانه‌قين رايگه‌ياند، دوێنێ هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌رمى خوشك و برايه‌كيان له ماڵى خۆيان دۆزيوه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەک له پۆلیسی خانەقین بەکوردستان24 ى راگەیاند دانيشتوانی گەڕەکی ئیمام عەباس پۆلیسیان لەبۆنێکی ناخۆش ئاگادار کردووەتەوە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ ناوچەکە دەرکەوت خوشك و برایەك کەتەمەنی پیاوەکە 80 ساڵە و خوشه‌كه‌كه‌شى تەمەنی 75 ساڵە و ھەر دووكیان فەرمان بەری خانەنشینن له ماڵى خۆيان‌دا كۆچى دواييان كردووه و كه‌س ئاگاداريان نه‌بووه.
سەرچاوەکەی پۆلیس گوتیشی: ھیچ شوێنه‌وارێكى کوشتن بەو دوو تەرمەوە دیار نیە بۆ دڵنیابونی زیاتریش لەھۆکاری مردنەکەیان تەرمەکان براونەتە بزیشکی دادوه‌رى.