ئێران كوێستانهكانی حاجی ئۆمهران تۆپباران دهكات
به وێنه و ڤیدیۆ.. بههۆی تۆپبارانهكه رهوهندهكان كوێستانهكانی جێدههڵێن
K24 - ههولێر:
کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ی تهممووز/ یۆلیۆی 2018، تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانیان لە سنووری گوندی گوندەژۆر، سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆپباران کرد.
تهیفوور محهمهد، پهیامنێری كوردستان 24، رایگهیاند، تۆپبارانەکە کوێستانەکانی (گۆمەهیشک، کانی سۆرک، خڕەبەرد و بناری چیای چیخیدەر)یان لەسنووری گوندی (گوندەژۆر) گرتەوە، کە ژمارەیەکی زۆری رهوهند و کۆچەر بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان لەوێ نیشتەجێن.
پهیامنێری كوردستان 24 راشیگهیاند، تۆپبارانەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووه، هەرچەندە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، بەڵام نزیکەی سەد ماڵی رەوەند لە ترسی تۆپبارانەکە وار و کوێستانەکانیان جێهێشت.
تۆپارانی تۆپخانەکانی ئێران لەکاتێکدایە کە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردووهوه، دوای شەهیدکردنی دوو هاووڵاتی و بریندارکردنی دووی دیکە کە هەرچواریان برابوون و خەڵکی گوندەژۆر بوون، هیچ بنکە و بارەگا و جموجۆڵێکی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو گوندە بەدی ناکرێن و بوونییان نهماوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م