بە وێنە..لە جیاتی یارمەتی بریندارەکان بده‌ن سێڵفییان لەگەڵ دەگرن

هەر سێ کەسەکە بەهۆی خۆپەرستی خەڵکەکە گیانیان لەدەستداوە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای راجستانی سەر بە وڵاتی هیندستان، سێ کەس بە سەختی برینداردەبن، بەڵام چەند کەسێک کە لە دوای رووداوەکە دەچنە سەر بریندارەکان، لە جیاتی یارمەتی و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، سێڵفیان لەگەڵ دەگرن.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی، ئەو سێ بریندارە بۆ ماوی یەک کاتژمێر و نیو لە شوێنی رووداوەکە بێ وەرگرتنی هیچ یارمەتییەک ماونەتەوە  تاکو پۆلیس و تیمی فریاگوزاری گەشتوون، بەڵام درەنگ گەشتنی تیمی فریاگوزاری و فەرامۆشی خەڵکەکە،  بووە هۆی گیان لە دەستدانی هەرسێ بریندارەکە.

وتەبێژی پۆلیس لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند: "ئەوە نامرۆڤانەیە، ئەوانەی لەوێ ئامادەبوون دەبوو یارمەتی بریندارەکان بدەن، بەڵام لە جیاتی ئەوە ڤیدیۆ و سێڵفییان گرتوون".

پۆلیسی شارەکە راشیگەیاند کە ئەوان لە ئێستادا بە دوای ناسنامەی ئەو کەسانە دەگەڕێن کە لە وێنەکان دەرکەوتوون.

H.J