له دهۆك 107 سندووقى ده‌نگدان به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه
هیچ وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى دەنگەکان دیارینەکراوە
K24 – دهۆك:
سەرپەرشتیاری ژماردنى ده‌ستيى دەنگەکانی پارێزگای دهۆک و ئاوارەکانی نەینەوا، لەیس جەبر هەمزە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، 107 سندوق لە سنووری پارێزگای دهۆک، بە دەنگدانی ئاوارەکانیشەوە به ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه.
له‌يس جه‌بر، گوتیشی: کارەکانمان بەردەوامە و پرۆسەکە رانەوەستاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى دەنگەکان دیارینەکراوە.
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له‌سه‌ر بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ده‌ستيكردووه به ژماردنى ده‌ستيى ئه‌و سندووقانه‌ى سكاڵايان له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
رۆژى 12ى ئايار/ مايۆى 2018 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى زياتر له دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌دا، تا ئێستا ئه‌نجامى كۆتايى و فه‌رمى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان رانه‌گه‌يه‌ندراوه.