به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره كوه‌یت هێز ده‌نێرێته سه‌ر سنوور
رێكاری پێشوه‌خته ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
سوپای كوه‌یت رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته، له نزیك سنووری باكووری وڵات، كه ده‌كاته ناوچه هاوسنوورییه‌كانی پارێزگای به‌سڕه، سه‌ردانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا له نزیكه‌وه هێزه ئاماده‌كانی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌روودانی هه‌ر شتێك، رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
ئه‌وه له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه، به سه‌دان خۆپیشانده‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی "سه‌فوان"ی هاوسنووری كوه‌یت، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر خاڵی سنووری سه‌فوان.
سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كوه‌یت رێكاری پێشوه‌خته‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و زیاتر له 400 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنوور كردووه.
خۆپیشاندان له شه‌ش پارێزگای باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با، بێكاریی كوشنده له ریزی گه‌نجان.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا داواكاری خۆپیشانده‌ران خزمه‌تگوزاری بوو، به‌ڵام ئێستا داواكارییه‌كانییان گۆڕیوه و داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆجێیی ده‌كه‌ن.
ا. م