دیشامپ: مودریچ له ئاستی مێسی و هازارد نییه تا لێی بترسێین
"فره‌نسای ئه‌مجاره جیاوازه له فره‌نسای یۆرۆی 2016"
دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له باره‌ی فایناڵی مۆندیالی 2018 به‌رامبه‌ر كرواتیا داوای له یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی كرد كه پێویسته له یارییه مێژووییه‌كه‌ی سبه‌ی متمانه‌ی ته‌واویان به‌خۆیان هه‌بێت و بیرۆ و خۆشی خۆیان له نێو له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
دیدیه دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ستایشی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی كرد و گوتی: مباپێ یاریزانێكه گه‌نجه، هێشتا پێویستی به ئه‌زموونی زیاتره، به‌ڵام زۆر لێزانانه و به‌هره‌مه‌ندانه ئه‌ركی خۆی له نێو یاریگه جێبه‌جێ ده‌كات.
دیشامپ گوتیشی: فره‌نسای ئه‌مجاره كه گه‌یشتۆته مۆندیالی 2018 زۆر جیاوازه له فره‌نسای یۆرۆی 2016، ئه‌وكات ئه‌زموونی یاریزانه‌كان كه‌مبوو، به‌ڵام ئێستا 14 یاریزانی نوێمان له‌گه‌ڵ و ئه‌زموونی گه‌وره‌تریان هه‌یه.
دیشامپ ده‌شڵێت: پێم سه‌یره هێزی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بۆ بوونی یاریزانه ره‌سه‌ن ئهفریقاییهكانی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كوا خۆ ئاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئه‌وه‌نده گه‌وره‌تر نییه له ئه‌ورووپا، ئه‌وانه له پێكهاته‌ی فره‌نسا یاری ده‌كه‌ن هه‌ر له‌و وڵاته ئه‌زموونیان وه‌رگرتووه.
دیشامپ له باره‌ی لوكا مودریچ گوتی: هه‌مووان باسی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن، منیش سه‌رسامم به‌م یاریزانه، چونكه خاوه‌نی هێز و وزه‌یه‌كی زۆر له نێو یاریگه و زۆر چالاكه، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام مودریچ له ئاستی هازارد و مێسی نییه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له یاریگه‌ی لۆژنیكی له مۆسكۆ یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2018 له نێوان فره‌نسا و كرواتیا له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره به‌ڕێوه بچێت.