به‌شێك له هێزه عێراقییه‌كان له كه‌ركووك پاشه‌كشه ده‌كه‌ن
ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی باشوور ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسیی فیدراڵی لە کەرکووک پاشەکشەیانکرد.
عەلی حوسێنی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە کەرکووک رایگەیاند، لەسەر بڕیاری حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی لە سنووری پارێزگای کەرکووک بەرەو پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پاشەکشەیانکردووە.
گوته‌بێژه‌كه‌ی میلشیاكانی حه‌شد، گوتیشی: "ئامانج لە پاشەکشەپێکردنی ئەو هێزانە، پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی پارێزگاكانى باشووری عێراقه".
پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، لەسەر فەرمانی عەبادی زیاتر لە 30 هەزار سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان رەوانەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست کراون.
به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عێراق ده‌ستیپیكردووه، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره گرژی تێكه‌وت و به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
ا. م