پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ چوونه به‌غدا داده‌ڕێژن
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ دانانی بەرنامەیەكی ھاوبەش بۆ بەغدا، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 16/7/2018 ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوەو وەك خۆئامادەكردنێك بۆ كابینەی داھاتووی حكومەتی عێراق و دانانی بەرنامەیەكی ھاوبەش بۆ مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ عێراق و رەشنووسێكی ھاوبەش دەربارەی داواكارییەكانی كورد لە كابینەی داھاتووی عێراق گفتوگۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان.
پێشتر ھەریەك لە پارتی و یەكێتی رایانگەیاندبوو، بێ یەكتر ناچنە بەغدا و چوونی یەمجارەیان بە یەكگرتوویی و یەك بەرنامەیی دەبێت و دەرگاشیان بۆ لایەنەكانی دیكە بە كراوەیی ھێشتووەتەوە.