پارتی و یه‌كێتی خۆیان بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاماده ده‌كه‌ن
هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چوونه به‌غدا و به‌شداریكردن له حكوومه‌تی نوێ به‌رده‌وامه و چاوه‌روان ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا بكرێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه له هه‌ولێر رایگه‌یاند: "پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه و به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا و به‌شداریی حكوومه‌ت بكه‌ن. لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانیشیان ئاگاداركردووه كه ئه‌مجاره ده‌بێت گه‌ره‌نتی هاوبه‌شیی كورد له حكوومه‌ت بكرێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌روه‌ها گووتی: "پاش ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی خۆیان گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه كه كورسییان له په‌رله‌مانی نوێی عێراق ده‌بێت بكه‌ونه گفتوگۆ، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه كوردیانه‌ی دیكه كه خۆیان وه‌ك ناڕازی ده‌رده‌خه‌ن پێناچێت به‌ده‌نگیانه‌وه بێن و ده‌ڵێن ئه‌و دوو حزبه به هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بڕۆن ئێمه به پێچه‌وانه‌وه ده‌رۆین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد یه‌كێك له‌و لایه‌نانه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه، به‌ڵام به‌رپرسێكیان گوتوویه‌تی: "یه‌كگرتوو زۆر تووڕه‌یه".