"مامۆستایان دوو مووچه وه‌رده‌گرن"
داواكراوه گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی، رێباز حه‌ملان به كوردستان24ی راگه‌یاند، به گوێره‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دێته دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا، مامۆستایان دوو مووچه وه‌رده‌گرن.
له كاتی راگه‌یاندنی دوا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا، رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان دیاری نه‌كرا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی لای مامۆستایان.