ئۆپراسیۆنی چیای قه‌ره‌چوخ له ئامانجه‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه قسه بۆ كوردستان 24 ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چوخی نزیكی مه‌خمور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئامانجی خۆی پێكا.
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر - مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه به كوردستان 24 راگه‌یاند: "جموجوڵی داعش له‌م ناوچه‌یه زۆره و سوودیان له بۆشایی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق وه‌رگرتووه‌و زانیاریمان هه‌یه له ئه‌شكه‌وت و دۆڵه‌كانی چیای قه‌ره‌چوخ خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش به‌ر له‌وه‌ی خۆیان قایم بكه‌نه‌وه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ریان".
هه‌روه‌ها گووتی: "تیمی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی و به‌لجیكی و وڵاتانی دیكه‌ش به كرده‌یی به‌شداریی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كردووه‌و فڕۆكه‌ی ئه‌پاتچی له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌شداریی كردووه. حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێزیان وه‌ك پێویست نییه له‌م ناوچه‌یه هه‌ر چه‌نده گوتوویانه ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و لای ئێمه هه‌ڵبێن ده‌یانگرین یان ده‌یانكوژین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئۆپراسیۆنه‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆیه و له 3:15 خولهك به‌ره‌به‌یان هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به بۆردوومان كردوو و كاتژمێریك پاشتر هێزی پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌و تا كاتژمێر 1:00 یان 1:30 خولهك كۆتایی دێت.
فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و ناوچانه‌ی كه داعش جموجوڵی هه‌یه قه‌ره‌چوخ و ده‌وروبه‌رییه‌تی و له ناوچه‌كانی دیكه داعش له نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه نه‌ماوون. كاتێك سوپای عێراق هاتنه‌وه ئه‌م ناوچانه‌یش نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی بكه‌ن و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیش له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق نییه".
هه‌روه‌ها گووتی: "له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خوارووی پارێزگاكه و خانه‌قین و شوێنه‌كانی دیكه داعش جووڵه‌ی هه‌یه و پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیه‌وه هه‌میشه له ئاماده‌باشیدایه".