برادۆست.. به هۆى ته‌قه‌ى سه‌ربازانى توركياوه منداڵێكى پێنج ساڵان گيانى له‌ده‌ستدا
به ميوانى سه‌ردانى گونده‌كه‌يان كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى ته‌قه‌ى سه‌ربازانى سوپاى توركيا له گونده‌كانى سنوورى برادۆست، منداڵێكى ته‌مه‌ن 5 ساڵ گيانى له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان24 له ناوچه‌كه، ته‌يفور محه‌ممه‌د رايگه‌ياند، منداڵه‌كه ناوى (محه‌ممه‌د مه‌عروف)ـه و له گوندى بوزينهى برادۆست گيانى له‌ده‌ستداوه.
گوتيشى: "خێزانى منداڵه‌كه، به ميوانى روويان له گونده‌كه كردبوو، ئه‌وان له ماڵى خانهخوێيهكهيان بوون، ئه‌و كاته‌ى ته‌قه و شه‌ڕى نێوان سه‌ربازانى توركيا و چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستيپێكردووه و به‌و هۆيه‌وه محه‌ممه‌دى پێنج ساڵه تووشى گه‌شكه بووه".
روونيشيكرده‌وه، "له رێگه‌ى گه‌يشتنى بۆ نه‌خۆشخانه، منداڵه‌كه گيانى له‌ده‌ستداوه".
له‌و باره‌يه‌وه، كاروان حه‌ميد، پزيشكى بنكه‌ى ته‌ندرووستى نزارى له ناوچه‌كه به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئه‌و منداڵه تووشى گه‌شكه بووه و پێشتر ئاشناى ده‌نگى ته‌قه و ته‌قينه‌وه نه‌بووه و به ميواندارى له گونده‌كه بوونه بۆيه تووشى ئه‌و حاڵه‌ته هاتووه.
ئ.ر

