یەكێتی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكات

گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكەن

K24 - سلێمانی

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە ھەرێمی كوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببێتەوە.

جوان ئيحسان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی دەكرێت. ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق و ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكەین".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە مەبەستی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چوونه‌ به‌غدا و به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی نوێ كۆبوونەوە.دوای كۆبوونەوەكەش ھەردوو گوتەبێژی پارتی و یەكێتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكیان خستەروو.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی رایگەیاند:" کۆبوونەوەکان هەفتانە دەبێت و ئامانج لێی دروستکردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتیمانییە، دەرگاشمان واڵایە بۆ هەر لایەنێکی دیکە کە بیەوێت بێته‌ ناو هاوپەیمانێتییەکە".

ھەروەھا مەحموود محەمەد، دووپاتیکردەوە کە دەرگایان واڵادەبێت بۆ هەموو لایەنە کوردستانییەکان و "پڕۆژە نیشتیمانییەکەشیان لەبارەی ژیانی خەڵک و سیاسەت و پرسە نەتەوەیەکان دەبێت لەگەڵ بەغدا".

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ناردنی شاندی یەكێتی بۆ بەغدا دەكرێت.

ھ.م

یەكێتی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكات
یەكێتی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكات
یەكێتی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكات