یەكێتی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی تاوتوێ دەكات
گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكەن
K24 - سلێمانی
ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە ھەرێمی كوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببێتەوە.
جوان ئيحسان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێی دەرئەنجامی گفتوگۆكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی دەكرێت. ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق و ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكەین".
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەبەستی ئامادهكردنی بهرنامهیهكی هاوبهش بۆ چوونه بهغدا و بهشداریكردن له حكوومهتی نوێ كۆبوونەوە.دوای كۆبوونەوەكەش ھەردوو گوتەبێژی پارتی و یەكێتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكیان خستەروو.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی رایگەیاند:" کۆبوونەوەکان هەفتانە دەبێت و ئامانج لێی دروستکردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتیمانییە، دەرگاشمان واڵایە بۆ هەر لایەنێکی دیکە کە بیەوێت بێته ناو هاوپەیمانێتییەکە".
ھەروەھا مەحموود محەمەد، دووپاتیکردەوە کە دەرگایان واڵادەبێت بۆ هەموو لایەنە کوردستانییەکان و "پڕۆژە نیشتیمانییەکەشیان لەبارەی ژیانی خەڵک و سیاسەت و پرسە نەتەوەیەکان دەبێت لەگەڵ بەغدا".
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ناردنی شاندی یەكێتی بۆ بەغدا دەكرێت.
ھ.م


