فەرهاد پیرباڵ ئازاد کرا
بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت
K24 - هه‌ولێر:
بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ فەرهاد پیرباڵ ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە ناو خانەوادەکەی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس، ئاشکراشی کرد کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا پیرباڵ بەمەبەستی وه‌رگرتنی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ، لە ساڵی 1961 لە ھەولێر لە دایکبووە، له 8ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستگیركراوه.
پیرباڵ له ساڵی 1984 له زانکۆی سلێمانی، خوێندنی تەواو کردووە، دوای ماوه‌یه‌ك چووەتە ئه‌ڵمانیا، ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە، بە زەمالەی حکوومەتی فەره‌نسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فه‌ره‌نسا و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، كه خاوه‌نی زیاتر له 70 كتێبه، هه‌فته‌یه‌ك دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا لە ساڵی 1994، گه‌ڕایه‌وه کوردستان و لە زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌ك مامۆستا دامه‌زرا.
ا. م