هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیارێك له‌باره‌ی ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر ده‌دات
هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر ده‌رده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیاریدا، بۆ له‌مه‌ودوا رێگه به‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی بارهه‌ڵگر بدات به ڕۆژ رێگه‌ی كۆیه به‌كار بهێنن، كه توانای باركردنیان له‌خوار 4 ته‌نه و، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه شۆفێرانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمۆبیلانه ده‌توانن ئه‌و رێگایه به‌كاربهێنن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه، "ئه‌و بڕیاره له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به ئامانجی هاوكاریكردنی شۆفێره هه‌ژاره‌كانی خاوه‌ن ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر ده‌ركراوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "بڕیاره‌كه ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه ناگرێته‌وه، كه توانای باركردنیان له 4 ته‌ن زیاتره".
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو به بڕیارێك هامشۆی ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر له رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر له كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 10ی شه‌و قه‌ده‌غه كردبوو.
H.B