يه‌كێتى: گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبێت
دەستدرێژی بۆ سەر مۆڵكی گشتی و دەزگاكانی حكومەت كارێكی ئاژاوەگێڕییە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوويه‌وه و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌يه‌ندراوێكدا، دووپاتيكرده‌وه، كه گفتوگۆكانيان له‌گه‌ڵ پارتى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبێت، تا دەگات بە رێكەوتنێكی هاوسەنگ‌و پێویست بۆ دۆخی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە ".
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه، كه ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌ست سه‌ركردايه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دوا ئەنجامی گفتوگۆكانیش، دەخرێنەوە بەردەم سەركردایەتی‌و ئەنجومەنی ناوەندی، هەتا پەسەند بكرێین".
سه‌باره‌ت به خۆپيشاندانه‌كانى باشوورى عێراقيش، سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى وێڕاى داكۆكيكردن له مافى هاووڵاتيان رايگه‌ياندووه، "هەموو جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر مۆڵكی گشتی‌و دامودەزگاكانی حكومەت كارێكی ئاژاوەگێڕییە".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه "لەم هەفتەیەدا وەفدی یەكێتی كۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنە كوردستانی‌و عێراقیەكان درێژە پێیدەداتو ئەنجامی هەوڵەكان دەهێنێتەوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوەو تاوتوێیان دەكات".
ئ.ڕ