ته‌ندرووستی سلێمانی رێگه له په‌تای سكچوون ده‌گرێت
رێنمایی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
هۆبه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندرووستی، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندرووستی سلێمانی، رێنمایی تایبه‌ت به رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنی ئه‌و په‌تایه له پارێزگاكه نه‌كراوه، به‌ڵام رێنمایی خه‌ڵك ده‌كات، بۆ رێگریكردن له‌و په‌تایه، تانكی ئاوی سهربانهكانییان پاك بكه‌نه‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش مانگ جارێك.
له‌و رێنماییانه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، له سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه دڵنیاببنه‌وه ئینجا به‌كاربهێنن و ئه‌و بهروبوومانهش نه‌خۆن، كه به ئاوی زێراب "پیس" ئاو ده‌درێن.

ا. م