تەرمی چالاكوانێكی سیاسی لە پێنجوێن دۆزرایەوە
"باوك و مامی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە"
K24 - ھەولێر
درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی ئیقبال مورادی، چالاکوانی سیاسی و ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان، لە نزیك چەمی پێنجوێن لەسنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان: "لەكاتی دۆزینەوەی تەرمی ئیقبال مورادی، شوێنەواری 7 گولـلەی لەسەر جەستەی دیاربووە".
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە: "كوڕی ئیقبال بەناوی زانیار مورادی لە ئێران بەندکراوی سیاسییە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە، لە ھەمانكاتدا برازایەكی بەناوی لوقمان مورادی لە زیندان دایە".
ھ.م
