لە سلێمانی دوو تۆمەتبار لەكاتی دزی دەستگیركران
"تا كاتی دەستگیركردنیان سێ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە"
K24 - سلێمانی
هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی دوو تۆمەتباریان لەكاتی دزی دەستگیر كردن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران كە تا كاتی دەستگیركردنیان سێ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە".
پۆلیسی سلێمانی روونیكردووەتەوە: "تۆمەتباران ( س، ح ) ی دانیشتووی گەڕەكی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و (ع ، س ) دانیشتووی گەڕەكی كانی ئاسكان لەشاری سلێمانی، لە گەڕەكی عەلوەكە لەشاری سلێمانی لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیدا دەستگیركران".
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "دەستگیركرنی تۆمەتباران لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی و هاوكاری ئاسایشی ئابوری بووە".
ھ.م