لە سلێمانی دوو تۆمەتبار لەكاتی دزی دەستگیركران

"تا كاتی دەستگیركردنیان سێ‌ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە"

K24 - سلێمانی

هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی دوو تۆمەتباریان لەكاتی دزی  دەستگیر كردن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران كە تا كاتی دەستگیركردنیان سێ‌ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە".

پۆلیسی سلێمانی روونیكردووەتەوە: "تۆمەتباران ( س، ح ) ی دانیشتووی گەڕەكی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و (ع ، س ) دانیشتووی گەڕەكی كانی ئاسكان لەشاری سلێمانی، لە گەڕەكی عەلوەكە لەشاری سلێمانی لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیدا دەستگیركران".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "دەستگیركرنی تۆمەتباران لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی و هاوكاری ئاسایشی ئابوری بووە".

ھ.م