پۆليسى سلێمانى: هاووڵاتییەك لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا
ده‌ستڕێژى گوله‌ى لێكراوه و به سه‌ختى بريندار كراوه
K24 – سلێمانى:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى پارێزگاى سلێمانى رايگه‌ياند، شه‌وى رابردوو، هاووڵاتييه‌ك له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له گوندى كانى تووى ناحيه‌ى بنگردى سه‌ر به قه‌زاى دوكان كوژراوه.
پۆليسى سلێمانى روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتييه ده‌ستڕێژى گوله‌ى لێكراوه و به سه‌ختى بريندار كراوه و له رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى پۆليسدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان هاووڵاتییەكە، 3 گولەی پێوە بووە و لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بنگردەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوه بەردەوامە".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "هاووڵاتیيەكە ناوی (م. م. ڕ)ەو لەدایكبووی (1954)ه.