ده‌میرتاش خۆی له په‌كه‌كه بێبه‌ری ده‌كات
هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په: هه‌رگیز فه‌رمانم له په‌كه‌كه وه‌رنه‌گرتووه
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی دادگایی‌کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" دەستیپێکرد.
پڕۆسەی دادگایی‌کردنی دەمیرتاش لەلایەن 19ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە لە سینجان بەڕێوەدەچێت و بە تۆمەتی "بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستی" داوای 142 ساڵ زیندانیکردنی دەمیرتاش کراوە.
لە دوایین دانیشتنی دادگا لەسەر ئەم کەیسە دەمیرتاش گوتەی بەرگری خۆی پێشکەشکرد و گوتی: "من ھەرگیز بەڕێوەبەری پەکەکە نەبووم، ھەرگیز فەرمانم لە کەس وەرنەگرتووە و کەسیش فەرمانی پێ نەکردووم".
پارێزەری تایبەتی دەمیرتاش بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندرووستییەوە نەیتوانیوە ئامادە بێت, بەڵام لە هەمان کاتدا هەردوو هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزای تەمەللی و پەروین بوڵدان و سەزگین تانرکلو, پەرلەمانتاری جەهەپە ئامادە بوون.
H.B