زانيارى نوێ له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى كه‌ركووك
ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌مشه‌و شارى كه‌ركووك رووبه‌ڕووى زنجيرهيهك ته‌قينه‌وه بوويه‌وه و له ئاكامياندا 12 هاووڵاتى بريندار بوون.
تا ئێستا زانيارى ورد له باره‌ى جۆرى ته‌قينه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه و به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌قينه‌وه‌كان له رێى نارنجۆكى ده‌ستييه‌وه ئه‌نجامدراوون.
به گوێره‌ى ئه‌و زانياريانهى چالاكانى كوردى كه‌ركووك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ته‌قينه‌وه‌كان له‌م شوێنانه روويانداوه.
یەکەم: له به‌رده‌م (الادارة محلية)
دووەم: له به‌رده‌م (وێنەگری شموع)
سێيەم: له به‌رده‌م (حلویات عادل بابا)
چوارەم: له به‌رده‌م (ساردەمەنی عەرەفە)
پێنجەم: له نزيك (مۆڵی ئیستەنبوڵ)
شەشەم: له گه‌ڕه‌كى شوڕجە
حه‌وته‌م: له به‌رده‌م قوتابخانه‌ى مه‌نده‌لى گه‌ڕه‌كى مهمدوودهى ناوه‌ڕاستى كه‌ركووك.
له‌و باره‌يه‌وه، راگه‌ياندنى ئه‌منى سه‌ر به هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له كه‌ركووك له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستيان به هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان كردووه بۆ ده‌ستگيركردنى ئه‌و تيرۆريستانه‌ى سێ بۆمبى ده‌نگيان له‌سه‌ر رێگه‌ى ره‌حيم ئاوا و شۆڕجه ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، 3 بۆمبى چێندراو له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌غدا له نزيك وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى بابه‌گوڕگوڕ ته‌قينه‌وه و به‌و هۆيه‌وه هاووڵاتييه‌ك بريندار بووه.