"ئیسرائیل ئاماده‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانه"
"ئێستا له هه‌موو كاتێك باشتره"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "يسرائيل هايوم" ئیسرائیل ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئێران و به‌راورد به ساڵی 2012 له دۆخێكی زۆر باشتردایه.
رۆژنامه عیبرییه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئێسرائیل له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆر گۆڕاوه و به‌ره‌و باشی رۆیشتووه، ئێستاش له هه‌موو كاتێك ئاماده‌تره بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رێكی دووره ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، چونكه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه رزگار بكه‌ن. به‌ڵام ئیسرائیل ئیستا زۆر له جاران به‌هێزتره و ده‌توانێت ئێران بكاته ئامانج.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئێستا ئه‌سته‌مه هه‌موو دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكرێنه ئامانج، چونكه له ده‌یان ناوچه‌ی ئێران بڵاوبوونه‌ته‌وه و له رووبه‌ری فراوانی خاكی ئێراندان، به‌راورد به دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی عێراق و سووریا سه‌ختن، چونكه خاكی ئێران فراوان و سه‌خته و رێگریی بۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل درووست ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی، به‌رگریی ئاسمانی ئێران زۆر به‌هێزه و ده‌توانێت به‌ر به فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بگرێت، چونكه ئه‌و فڕۆكانه ده‌بێت هه‌زاران كیلۆمه‌تر ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی سنووری ئێران ببڕن. هه‌ر ئه‌وه‌یشه سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌م ته‌لئه‌ڤیڤ.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئیسرائیل كارتی گرنگی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بكاته ئامانج. له‌وانه ده‌ستكه‌وتنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 و سیستمی به‌رگریی پیشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ی تارمایی و چه‌ترێكی سیاسی ئه‌مه‌ریكی به‌هاوكاریی وڵاتانی كه‌نداو.