کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی زیندان نەکرێت 16 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت
کریستیانۆ کێشەی خۆدزینەوەی لە باجدان چارسەرکرد
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێناوی زیندان نەکرانی نزیکەی 16 ملیۆن دۆلاری بەخشی و کێشەی خۆدزینەوەی لە باجدانی کۆتایی پێهێنا.
میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدریدەوە بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یۆڤێنتۆسەوە کرد، بەیەکجاری کێشەی تۆمەتباربوونی بە خۆدزینەوەی لە باجدانی چارەسەکرد، نزیکەی 16 ملیۆن دۆلاری بەخشییە دەستەی باج، کە بە تۆمەتی خۆدزینەوەی لە باجدان لەلایەن دادگەی ئیسپانیاوە بە دوو ساڵ زیندانیکردن حوکم درابوو.
بەگوێرەی یاساکانی ئیسپانیا، هەر کەسێک بە کەمتر لە دوو ساڵ لەلایەن دادگەی کارگێڕییەوە زیندانیکردن دادگەیی بکرێت، دەتوانێت لەبڕی زیدانیکردنی پارە بدات، کە جگە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەندان یاریزانی دیکەی لالیگا بە خۆدزینەوەیان لە باجدان تۆمەتبارکراون.
پێشتر خاڤیێر تیباسی سەرپەرشتیاری لالیگا رایگەیاندبوو، کریستیانۆ بەهۆی تۆمەترابوونی بە خۆدزینەوەی لە باجدان لە ریال مەدرید رۆیشتووە و هیواشی خواست دەستەی باجی ئیسپانیا بە یاساکانیان دابچنەوە.