ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی سووریای خستە خوارەوە
"فڕۆکەکە ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندبوو"
K24 - هەولێر:
ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی سووریای بەهۆی بەزاندنی سنوورەوە خستەخوارەوە.
ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی رژێمی سووریای لە ئاسمانی وڵاتەکەی خستۆتەخوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، فڕۆکە سوورییەکە 1.6 کیلۆمەتر ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندووە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکیدا نووسیویەتی: "سوپای ئیسرائیل بە دوو مووشەکی پاتریۆت فرۆکەیەکی سووریای بەهۆی بەزاندنی سنوور خستۆتەخوارەوە".
H.J