ئه‌ردۆغان و نه‌تانیاهو هێرشی توند ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتری
نه‌تانیاهو وه‌ڵامی توندی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م به‌بێده‌نگی مایه‌وه‌و هه‌ر زوو وه‌ڵامی دایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردغان هێرشی كردبووهسهر ته‌لئه‌ڤیڤ و به ده‌وڵه‌تێكی فاشیست و ره‌گه‌زپه‌رستی جیهان ناوی بردبوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر توكیا و گوتوویه‌تی: "توركیا گۆڕاوه بۆ دیكتاتۆرییه‌ت و تاریكی، ئه‌ردۆغان سوورییه‌كان و كورده‌كان ده‌كوژێت و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیشی خستووه‌ته زیندانه‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌ژێر سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌ردۆغاندا گۆڕاوه بۆ دیكتاتۆریه‌ت و تاریكی، له كاتێكدا ئیسرائیل پارێزگاریی له مافی وه‌ك یه‌كی هه‌موو هاووڵاتیانی ده‌كات، پێش و پاش یاساكه‌یش".
نه‌تانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رووی راسته‌قینه‌ی دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه هێرش بكاته سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی یه‌هوودی".
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاسایه‌كدا تا پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ك "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی یه‌هوودی" بكرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، ئیسرائیلی به "ده‌وڵه‌تێكی زۆر فاشیست و ره‌گه‌زپه‌رستی جیهان" ناوبرد.
په‌رله‌مانی ئیسرائیل بڕیاریدا كه ئیسرائیل، واتا "ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی یه‌هوودی"ـیه و مافی چاره‌ی خۆنووسین ته‌نها له ده‌ستی گه‌لی یه‌هوود دایه. به‌و هۆیه‌شه‌وه مشتومڕێكی زۆر درووستبوو.