سبه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان، عێراق و ئێران رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق و ئێران له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری سبه‌ی له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره به‌یه‌ك بگه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هۆڵی كوارتز له شاری هه‌ولێر، راهێنه‌ری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران به‌شداری له پرێس كۆنفرانسێك بكه‌ن و بۆچوونی خۆیان له باره‌ی یارییه دۆستانه‌كه‌ی سبه‌ی رابگه‌یه‌نن.
یارییه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی ناوبژیوانان به‌ڕێوه ده‌چێت و له نێویاندا ناوبژیوانێكی كورد به ناوی (توانا عوسمان) ده‌بیندرێت، ناوبژیوانه‌كانی دیكه‌یش پێكهاتوون له (واسق محه‌مه‌د، جیهاد عه‌تیه، ئه‌كره‌م عه‌لی).
لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردۆته‌وه كه هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن به‌بێ باجی تایبه‌ت ناتوانێت رووماڵی یارییه‌كه بكات، داوا له رۆژنامه‌نووسانیش ده‌كات په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن بۆ دروستكردنی باجی تایبه‌ت و چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگه.