ساری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ چێڵسی دروستكردووه
رۆژانه 80 جگه‌ره‌ی ده‌كێشێت
ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی چێڵسی به‌هۆی زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر له جگه‌ره‌كێشان گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ یانه‌ی چێڵسی دروست كردووه، به گوێره‌ی میدیاكانی له‌نده‌نیش بێت ئه‌م راهێنه‌ره له رۆژێكدا زیاتر له 80 جگه‌ره ده‌كێشێت.
ماوریسیۆ ساری كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی كرد، به‌هۆی زۆری جگه‌ره‌كێشانی سنووری یاسایی بریتانیای شكاندووه، به‌و پێیه‌ی له 2006ـه‌وه هیچ كه‌سێك له بریتانیا بۆی نییه له نێو یاریگه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و له شوێنه گشتییه‌كان جگه‌ره بكێشێت.
له ئێستا ئه‌و یانه‌یه خه‌ریكی دابینكردنی ژوورێكی تایبه‌ته بۆ جگه‌ره‌كێشانی ماوریسیۆ ساری له نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رپێچی یاسایی حكوومه‌تی بریتانیا رزگاری بێت.
یانه‌ی لایپزیگ وه‌رزی رابردوو كاتێك له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ناپۆلی بووه‌وه، به ناچاری ژوورێكی تایبه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ جگه‌ره‌كێشانی ماوریسیۆ ساری دابینكرد، له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه تووشی سه‌رپێچی یاسایی نه‌بێته‌وه.
ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ناپۆلی له‌م هاوینه‌دا له شوێنی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی وه‌رگرت.

