توركیا دژی سزادانی ئێرانه
ئه‌مه‌ریكای ئاگاداركردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌نقه‌ره به‌رپرسانی واشنتنی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نه‌یاری سه‌پاندنی سزایه به‌سه‌ر ئێران‌دا و پێوه‌ی پابه‌ند نابێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئازربایجان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتی: "پێویست ناكات خۆمان له‌و سزایانه‌وه بپێچین كه ده‌وڵه‌تێك به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌دا ده‌یسه‌پێنێ، پێمان وانییه سزاكانیش بڕیارێكی ته‌ندرووست بن".
چاوش‌ئۆغڵو ده‌ڵیت: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره كۆبووینه‌ته‌وه و به‌ڕاشكاوی پێمان گوتوون، توركیا نه‌وت و غاز له ئازربایجان و ئێران و رووسیا و عێراقه‌وه ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر بێت‌و له ئێران نه‌یكڕین، ئه‌ی چۆن پێداویستیه‌كانمان پڕكه‌ینه‌وه؟".
ئه‌مه‌ریكا بۆ درووستكردنی گووشاری زیاتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران داوای له وڵاتان و كۆمپانیاكان كردووه نه‌وتی ئێران نه‌كڕن و بڕیاره مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ. له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر رێگه نه‌درێت نه‌وت بفرۆشین، ئێمه‌ش رێگه ناده‌ین چه‌ندین وڵات نه‌وته‌كانیان بنێرنه ده‌ره‌وه".