كۆنگرێس داوا له ترمپ ده‌كات له دژایه‌تیكردنی پوتن به‌رده‌وام بێت
تره‌مپ پوتن بانگهێشت ده‌كات و كۆنگرێسیش پلان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ داده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، پێویسته راگرتنی هاوكاری سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا درێژ بكرێته‌وه و ده‌بێت هاوپه‌یمان و هاوبه‌شانی واشنتۆن ئاگادار بكرێنه‌وه، كه له‌بری چه‌كی رووسی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌كاربهێنن.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، له راپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماده‌كراوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێكی نوێ پلان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا داده‌نێت، له‌ونه‌ش "پچڕاندنی یه‌كجاره‌كی هاوكاری سه‌ربازی، زه‌مینه‌سازی و ئاسانكاری بۆ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆئه‌وه‌ی له‌بری چه‌كی رووسی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌كار بهێنن، نابێت ئه‌مه‌ریكا دان به خستنه‌پاڵی نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا بۆ سه‌ر رووسیادا بنێت و پێویسته واشنتۆن بڕی 250 ملیۆن دۆلاریش بۆ دابینكردنی چه‌كی قورس به ئۆكراینا بدات".
كۆنگرێسمان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرته‌كه‌دا دووپاتیانكردۆته‌وه، "رووسیا یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنترۆڵكردنی چه‌كدا پێشێل كردووه و ده‌ستی به فراوانكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی گه‌ردوونی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك ره‌فتاره‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی مۆسكۆ بوونه‌ته هۆی هه‌راسانكردنی وڵاته دراوسێكانی".
كۆنگرێس له راپۆرته‌كه‌یدا داواشی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه، بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بدات، ئاخۆ مۆسكۆ یاسای راماڵینی مووشه‌كی مامناوه‌ند و نزیكهاوێژی پێشێل كردووه یان نا؟ هه‌روه‌ها داوای دامه‌زراندنی به‌رپرسێكی كردووه، كه كاری هه‌ماهه‌نگی بۆ كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رهه‌ڵستی واشنتۆن ده‌كه‌ن له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه ئه‌ركی ئه‌و به‌رپرسه به"هه‌ڵمه‌تی كاریگه‌ری ده‌ره‌كی چه‌په‌ڵ له دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" ناویبردووه.
راپۆرته‌كه پێشنیازی ته‌رخانكردنی 6.3 ملیار دۆلاری بۆ به‌رنامه‌ی "ده‌ستپێشخه‌ری قه‌ڵغانی ئه‌وروپی" كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، "له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی رووسیا و به‌رده‌وامیدان به زیادكردنی ژماره‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌وروپا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، سوپای ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌دییاتی گه‌وره بووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش: "به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی رووداوه مه‌ترسیداره‌كان له‌كاتی مه‌شق و مانۆره‌كاندا، سه‌رهه‌ڵدانی هێزی ركابه‌ری وه‌ك رووسیا و چین، خواستی ئێران و كۆریای باكوور بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و پێویستی به‌رده‌وامیدان به فشاره‌كانی سه‌ر داعش و قاعیده و رێكخراوی دیكه‌ی تیرۆریستی هاوشێوه".
راپۆرته‌كه دووپاتیشیكردۆته‌وه، یاسای به‌رگری نیشتیمانی بۆ ساڵی دارایی داهاتوو، ژماره‌یه‌ك چاكسازی تێدا كراوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی بڕیاردان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خێرایی مانۆره سه‌ربازییه‌كان.
دوای خستنه‌پاڵی نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا بۆ سه‌ر رووسیا و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نێوان ئه‌و وڵاته و ئۆكراینا له ساڵی 2014، هاوكاری سه‌ربازی له نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ به‌ره‌و دواوه گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كرملین رایگه‌یاند، بانگهێشتنامه‌یه‌كیان له واشنتۆنه‌وه پێگه‌یشتووه كه تێیدا داوا له ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا كراوه، له كۆتایی ئه‌مساڵ به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی سه‌ردانی واشنتۆن بكات.
H.B