نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راده‌گه‌ینێت
"خۆپیشانده‌ران دوای ده‌ستگیركردنیشیان به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به "هیومه‌ن رایتس وۆچ" هێزه عێراقییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر هێزی كوشنده‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه كه هیچ پێویست نه‌بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه 13 كه‌س كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه.
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چه‌ند شایه‌تحاڵێك بڵاویكرده‌وه، له‌كۆی 8 خۆپیشاندانی شاری به‌سره، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كیان له 6 له‌و خۆپیشاندانانه‌دا له دژی هاووڵاتیان به‌كارهێناوه، كه به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌سداوه و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه، له‌ناو برینداره‌كان دوو منداڵ هه‌بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومه‌ن رایتس وۆچدا له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون باسی ئه‌وه كراوه، "دوای ده‌ستگیركردنیشیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ریان و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه دراون" و له خۆپیشاندانه‌كانیشدا جگه له به‌كارهێنانی چه‌ك، هێزه‌كان به به‌ردیش رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره دیداری سازكردووه و پێیان راگه‌یاندووه، خۆپیشانده‌ران ته‌نیا 3 داواكارییان له حكوومه‌ت هه‌یه كه ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌وانیش: "باشكردنی كه‌رته‌كانی ئاو و كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری" به‌تایبه‌ت له‌هاوینان.
رێكخراوه‌كه ئاشكراشیكردووه، ئه‌وان له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه میلیشیاكانی رێكخراوی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان به‌كارهێناوه.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد، به‌دیاریكراویش به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجێیی شاری به‌سره، لێپرسینه‌وه‌ی ورد، بێلایه‌ن و شه‌فاف له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن كه چه‌كیان به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حكوومه‌تی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه سه‌دان خۆپیشانده‌ری به‌بێ بوونی تۆمه‌تێكی فه‌رمی زیندانیكردووه.
H.B