هه‌سه‌ده 2 داعشی راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه
به وێنه.. سام و چوار منداڵی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریالی دیموكرات (هه‌سه‌ده)، دوو هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی، كه به تۆمه‌تی داعشبوون ده‌ستگیری كردبوون، راده‌ستی ئه‌مه‌ریكای كردنه‌وه و بڕیاریشه له ئه‌مه‌ریكا دادگایی بكرێن.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه، به جیاواز تۆمه‌تبار كراون به پێشێلكردنی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا و له شوێنی دهستبهسهركردنییان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌وه، گواستراونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و به‌مزووانه‌ش دادگایی ده‌كرێن.
گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌وانه (ئیبراهیم عه‌زی مسیبلی)، ته‌مه‌ن 28 ساڵه، له ویلایه‌تی میشیگانه‌وه چووه‌ته سووریا و له‌وێوه له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش له ماوه‌ی ساڵانی 2015 تاكو 2018 تێوه‌گلاوه.

ئه‌وه‌ی دووه‌میش (سامانسا حه‌سه‌نی)یه له ویلایه‌تی ئیندیانا، تۆمه‌تباره و پێشتریش له لێكۆڵینه‌وه‌دا "درۆی"ی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره فیدرالییهكانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
وێبسایتی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه به‌وه ده‌كات، حه‌سه‌نی، له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ی، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و هه‌موویان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكین، ئێستا له ژێر چاودێری دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵانن له ئیندیانا.
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له منداڵه‌كانی حه‌سه‌نی، له گرته ڤیدیۆییه پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعش ده‌ركه‌وتووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی له ریزی داعش قه‌ناس به‌ده‌ست بووه، له هێرشێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان كوژراوه.
ا. م