عێراق مه‌رج بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی به‌سره داده‌نێت
پێویستی به هه‌نگاوی ده‌ستوورییه

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر رێوشوێنەكانی گۆڕینی پارێزگاكە بە ھەرێم دژی بنەماكانی دەستوور نەبن, لارييان له دامه‌زراندنی هه‌رێمی به‌سره نییه.
سەعد حەدیسی گوتەبێژ بەناوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق، لاری لەسەر دامەزراندنی ھەرێمی بەسرە نیيە، ئەگەر رێوشوێنەكانی گۆڕینی پارێزگاكە بە ھەرێم دژی بنەماكانی دەستوور نەبن.
حەدیسی گوتی: "ھەر ھەنگاوێك بە ئاڕاستەی دامەزراندنی ھەر ھەرێمێك، پێویستی بە چەند مەرجێكی یاسایی و دەستوورییە".
پێشتر، چەندینجار خەڵكی بەسرە داوای بەھەرێمكردنی پارێزگاكەیان كردووە، لە خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەشدا جارێكی دیكە ئەم داواكارییە بەرزكرایەوە.
ا. م