لیۆنێل مێسی ده‌چێته ئینته‌ر میلان؟
چه‌ندان بارزگانی گه‌وره پاڵپشتی ئینته‌ر میلان ده‌كه‌ن بۆ كڕینی مێسی
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، ماركۆ ترۆنچیتی گه‌وره بازرگانی ئیندۆنیسیا و خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر میلان بۆ ركابه‌ریكردنی یوڤێنتۆس هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ستپێكردووه.
پێگه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه خاوه‌نی ئینته‌ر میلان كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كانی (بێرللی)ـیه ده‌یه‌وێت بۆ ركابه‌ریكردنی یوڤێنتۆس، لیۆنێل مێسی بگوازێته‌وه ئینته‌ر میلان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، خاڤێر زانیتی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و یانه‌ی ئینته‌ر میلان به پێگه‌ی فۆكس سپۆرتی ئیتاڵیای راگه‌یاند كه ئینته‌ر میلان له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی مێسی به‌رده‌وامه.
زانیتی ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی گه‌وره سه‌رمایه‌دارێكی وه‌كو ماركۆ ترۆچیتین، بۆیه گواستنه‌وه‌ی مێسی زۆر مه‌حاڵ نییه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسان و گه‌وره بازرگانانی ئه‌م وڵاته ده‌یانه‌وێت سێریا ئه‌ی وه‌كو سه‌رده‌مانی پێشووتری لێ بكه‌نه‌وه و پڕی بكه‌ن له ئه‌ستێره گه‌وره‌كان تا ژێرخانی وه‌رزی و ئابووری ئه‌و وڵاته ببوژێننه‌وه.