ئه‌ردۆغان: په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنين
ئێران هاوبه‌شێكى ستراتيجى ئه‌نقه‌ره‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران ناپچڕێنێت و ئێران هاوبه‌شێكى ستراتيجى ئه‌نقه‌ره‌يه.
ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه (25ى تهمموز/ يۆليۆى 2018)، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، پێش ئه‌وه‌ى به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ باشوورى ئه‌فريقا به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، ئێران دراوسێ و هاوبه‌شى توركيايه. له زۆر بواردا په‌يوه‌ندى به سوودى دوو لايه‌نه‌مان هه‌يه.
گوتيشى: توركيا گوێ به سزاكانى ئه‌مه‌ريكا له سه‌ر ئێران نادات.
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياندبوو، ئه‌نقه‌ره به‌شدارى ئه‌و سزايانه ناكات، كه ئه‌مه‌ريكا يه‌كلايه‌نه به‌سه‌ر ئێران‌دا سهپاندوويهتى.
گوتيشى: ئه‌نقه‌ره زيانى به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بچڕێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه نه‌وتى ئێرانى به مه‌رجى گونجاو بۆ خۆمان دهكڕين. ئه‌گه‌ر په‌يوه‌نديمان نه‌مێنێ بژارمان چى ده‌بێت، ئه‌ى له كوێ نه‌وت بكڕين.. هه‌ر بۆيه بۆمان روونكردوونه‌ته‌وه، كه ئێمه ناچينه ناو ئه‌و دژايهتى و سزا سه‌پاندنه‌وه.
ئه‌مه‌ريكا داواى له هاوپه‌يمانه‌كانى كردووه، نه‌وتى ئێران نه‌كڕن، بۆ ئه‌وه‌ى تاران له رووى ئابوورييه‌وه تووشى داڕمان و مايهپوچبوون ببێت.
ئ.ر