خه‌ڵكی عێراق ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كاته‌وه
خۆپیشاندانه‌كه سه‌رانسه‌ریه و به‌ناوی "هه‌ینی مافه‌كان"ـه
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی جه‌ماوه‌ری بۆ خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، ئاماده‌كاری بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی یه‌كگرتووی سه‌رانسه‌ری له ناوچه‌كانیان له دژی خراپی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی ئیداری ده‌كه‌ن، كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێبكه‌ن و، ناویان ناوه "هه‌ینی مافه‌كان".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لێژنه‌كانی پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه به‌رده‌وامه و چالاكوانانی عێراقیش پێشبینی ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر له خۆپیشاندانه‌كانی پێش‌و سازبكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌سه‌دی، چالاكوان له شاری به‌سره كه بڕیاره به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانانه بكات، به كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" رایگه‌یاندووه، "له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه به هه‌ماهه‌نگی كار بۆ یه‌كخستنی خۆپیشاندانه‌كانمان و داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له به‌سره و به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ده‌گوزه‌رێت هیچ جیاوازییه‌كیان نییه".
ئه‌سه‌دی گوتیشی: "هه‌روه‌ها كار بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك روونه‌دات كه ببێته هۆی به‌گژیه‌كداچوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له ریزه‌كانی هه‌ردوولا".
چالاكوانانی شاری به‌غداش به‌و كه‌ناڵه‌یان راگه‌یاندووه، بڕیاره له‌و خۆپیشاندانانه‌دا تیمێكی تایبه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان درووست بكه‌ن و ناویان ناوه "زنجیره‌ی ئاشتی"، بۆئه‌وه‌ی هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ناوخۆییه‌كان روونه‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی 2 هه‌فته بوو له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری رۆژانه له دژی خراپی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌لی ئیداری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری سازده‌كرا و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 13 كه‌س كوژران و به‌سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سووتاندنی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و چه‌كداره میلیشیاكان و فه‌رمانگه‌ی ئیداری ده‌وڵه‌ت، كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیش راگیرا.
H.B