كوردێك به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها روویكرده پرێمه‌رلیگ
وه‌رزی رابردوو گۆڵكاری خولی نایابی هۆڵه‌ندا بوو
عه‌لیره‌زا جیهانبه‌خش، ئه‌ستێره‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له یانه‌ی ئه‌لكه‌ماری هۆڵه‌ندا روویكرده پرێمه‌رلیگ.
یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی كه بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 له پرێمه‌رلیگ یاری ده‌كات، به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی عه‌لیره‌زای به 25 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه كورده بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی یانه‌كه، جیا له‌وه‌ش ریكۆردی گرانبه‌هاترین یاریزانی پیشگه‌ری ئێرانی له مێژوودا تۆمار كرد و بووه گه‌وره‌ترین فرۆشی یانه‌ی ئهڵكهماری هۆڵه‌ندا.
عه‌لی ره‌زای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لكه‌مار به تۆماركردنی 21 گۆڵ بووه گۆڵكاری خولی نایابی هۆڵه‌ندا، له‌م هاوینه‌دا چه‌ندان یانه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره كورده كێبڕكێیان ده‌كرد، یانه‌ی لێسته‌ر سیتی تا دواسات له هه‌وڵدان به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواتر یانه‌ی برایتۆن گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و به زیادكردنی نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی عهلیرازی رازیكرد.
عه‌لیره‌زا پێشتر له وه‌رزی 2014 ـ 2015 بووه گۆڵكاری خولی پله‌دووی هۆڵه‌ندا و پێشتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شداریی له جامی ئاسیای 2012 كرد بۆ خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به تۆماركردنی 4 گۆڵ بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه.