ژماره‌ی كوژراوانی هێرهشهكهی داعش بۆ سه‌ر سوه‌یدا گه‌یشته 215 كه‌س
له هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر شاری سوه‌یدا نزیكه‌ی 400 كه‌س بوونه قوربانی
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندرووستی سوه‌یدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی داعش، كه چه‌ند گوندێكی سه‌ر به پارێزگای سوه‌یدای باشووری سووریایان كرده ئامانج، بۆ 215 كوژراو و 180 بریندار به‌رزبووه‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت له‌داهاتوودا به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌ندێك له برینداره‌كان، ژماره‌ی كوژراوان به‌رزتر ببێته‌وه.
له هێرشه‌كاندا چه‌كدارانی داعش مووشه‌كی سه‌رشان و چه‌كی سووك و بۆمبی ده‌ستییان به‌كارهێنا و، دوای هێرشكردنیان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوند، توانییان دزه بكه‌نه ناو سه‌نته‌ری ئه‌و شاره و سێ ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامدان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه هێرشێكی خوێناوییان كرده سه‌ر گونده‌كانی مه‌تونه، دۆما و تیما له رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره و چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه میدیاكانی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، دوای هێرشه‌كان ژماره‌یه‌كی زیاتری چه‌كدارانی داعش به‌نیازبوون بچنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ر، به‌ڵام چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ر به سوپای رژێم رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش زنجیره‌یه‌ك هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی یه‌ك له دوای یه‌كیان له شاری سوه‌یدای باشووری سووریا، ئه‌نجامدا و به سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون، كه زۆربه‌یان هاووڵاتی سڤیل بوون.
H.B