"عه‌بادی رێگه نادات خه‌ونه‌كه‌ی به‌سره بێته‌دی"
"به‌سره ناتوانێت ببێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ"

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/7/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پشتی به زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی "باوه‌رپێكراو"ـی عێراقی به‌ستووه ده‌ڵێت، به‌سره ئێستا توانای ئه‌وه‌ی نییه ببێته هه‌رێمكی سه‌ربه‌خۆ.
خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق و شاره‌كانی دیكه كه پێش سێ هه‌فته ده‌ستیان پێكرد، له داخوازی ئاو و كاره‌با و كار و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانه‌وه سه‌ریكێشا بۆ داوای هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ركرد و لیژنه‌ی تایبه‌تی پێكهێنا، به‌ڵام خواستی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ لای خه‌ڵكی به‌سره گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌ڵكردنی ئاڵا و تابلۆی تایبه‌ت به "هه‌رێمی به‌سره" و به‌خێرهێنانی میوانهنان بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه سعوودییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌ن تا به‌سره بكرێته هه‌رێم، كاتێك داواكارییه‌كه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه تا پاره بۆ كۆمیسیۆن دیاری بكرێت و راپرسی بكه‌ن، ره‌تده‌كرێته‌وه و ئه‌و بابه‌ته ئێستا ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت".
محه‌مه‌د تائی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پارێزگای به‌سره‌ش ده‌ڵێت: "به‌ناوی رۆڵه‌كانی به‌سره‌وه، له دادگای ئیتیحادی، سكاڵا له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه له‌مپه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی به هه‌رێمكردنی به‌سره درووست ده‌كات".
ساڵانی پێشتریش پرسی به‌هه‌رێمكردنی به‌سره وروژێنرا، به‌ڵام ئه‌وكاتیش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا رێگه‌یان نه‌دا پێكبێت، له كاتێكدا به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق ماف به پارێزگاكان دراوه دوای ئه‌نجامدانی راپرسی ببنه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ناو عێراقدا.